گۆڕان چەند لیژنەیەکی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان پێکهێنا

هەواڵ / کوردستان :: 16/11/2019‌ :: 112‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆتاییهات و چەند لیژنەیەکیان بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان پێکهێنا.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ کە لە سەرچاوەیەکی جڤاتی نیشتمانییەوە دەستیکەوتووە: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تیشکی خستووەتە سەر ئامادەکاری بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی و چەند لیژنەیەک دروستکران.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد: تائێستا وادەی هەڵبژاردنەکان و کۆنفرانس دیارینەکراوە و دەبێت لیژنەکان دەستبەکار بن.

بزووتنەوەی گۆڕان 10 ساڵە دروستبووە و کۆتایی ساڵی 2013 یەکەمین کۆنفرانسی نیشتمانی سازکرد.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure