كیسنجه‌ر مه‌ترسییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە :: 255 جار بینراوە
دواڕۆژ
هێنری كیسنجه‌ر كه له رابوردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووه هۆشداری ده‌دات له "ناكۆكی"یه‌كی حه‌تمی له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و چین دا كه ئه‌نجامی "كاره‌ساتبار"ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له دیدارێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی نیشتمانییه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و چینه‌وه له نیویۆرك رێكخرابوو رایگه‌یاند: داهاتووی جیهان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و چین به‌نده.
كیسنجه‌ر رایگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه زۆر لایه‌نی په‌ره‌سه‌ندنی چین بۆ ئه‌مریكا سه‌خته، به‌ڵام پێویسته هه‌ردوو وڵات بزانن كه ناكۆكیی به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو نییه و ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كه بگۆڕێت بۆ ناكۆكییه‌كی به‌رده‌وام ئه‌وا كاره‌ساتی به‌دوادا دێت.
له‌و دیداره‌دا كیسنجه‌ر رایگه‌یاند: پێویسته بزانن كه هیچ كام ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌وی تردا زاڵ ببن و پێویسته ئه‌و راستییه قبوڵ بكه‌ن كه ركابه‌ری ده‌كرێن. هه‌روه‌ها وتی كه دڵنیایه سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا هه‌ست به مه‌ترسییه‌كه ده‌كه‌ن.
پ: چ.ع