كۆمپانیایه‌كى سه‌ربازى ماده‌یه‌ك دروست ده‌كات شته‌كانى پشت خۆی ون دەکات

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیایی زینده‌وه‌رى كه‌ كۆمپانیایه‌كى سه‌ربازى به‌ناوبانگه‌ ماده‌یه‌ك دروست ده‌كات كه‌ هه‌ر شتێك بخرێته‌ پشتیه‌وه‌ ده‌یشارێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتێكى بێ گیان یاخود مرۆڤ بێت.

 
كۆمپانیای هاپێر ستێڵف كه‌ كۆمپانیاێكى ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ده‌ڵێت: داهێنانه‌ نوێیەكه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ته‌كنیكى (خێوى ته‌كنه‌لۆژیا)  هه‌یه‌ به‌ناوى (عه‌بای شاراوه‌) ئاشكرا ده‌كات.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بەریتانى ئاشكرای ده‌كات: ئه‌و كۆمپانیایه‌ ته‌كنیكێكى نوێی به‌كار هێناوه‌ كه‌ پشتى به‌  نوشتانه‌وه‌ى شه‌پۆله‌كانى روناكى به‌ستووه‌ و  هه‌ر شتێك  له‌پشتیه‌وه‌ى بێت  وێنه‌ و سێبه‌ره‌كه‌ى ده‌شارێته‌وه‌.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ى باره‌گاكه‌ى لە بەریتانیایه‌، له‌كه‌نه‌دا زنجیره‌یه‌ك پارچه‌ ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ و پیشانی ده‌دات كه‌ هه‌موو  ئه‌و شتانه‌ ده‌شارێته‌وه‌ كه‌ له‌پشت ئه‌و ماده‌یه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر مرۆڤیش بێت یاخود هه‌ر شتێك بێت كه‌ له‌ پشتی  ئه‌و داهێنانه‌وه‌ دابنرێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure