زانیاری لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەی ئەردۆغان پیشانی ترەمپ-ی دا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

لەمیانەی سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڤیدیۆیەکی لەسەر جەنەراڵ مەزوڵم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە پیشانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێسمانەکان و بەرپرسانی تری کۆشکی سپی دا. 

لێندزی گراهام، کۆنگرێسمانی ئەمریکا لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "کە ڤیدیۆکەی پیشانی ئێمە دا وتم ئێمە بۆ ئەوە لێرە نین باسی رابوردوو بکەین یان ئەوە بشارینەوە کە سوپای تورکیا لە سنوورەکانی سوریا و تورکیا چی کردووە".

بەپێی ڤیدیۆکە کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، مەزڵوم کۆبانێ کراوە بە بەرپرسی هەموو ئەو تەقینەوانەی کە لە تورکیا ئەنجامدران، ڤیدیۆکە راپۆرتێکە بە زمانی ئینگلیزی و تیایدا ئەردۆغان مەزڵوم کۆبانێی تۆمەتبارکردووە بە کوشتنی 313 سەربازی تورکیا.

هەر بەپێی ڤیدیۆکە: مەزڵوم کۆبانێ وەک تیرۆریستێک ناسێندراوە و باس لەوە دەکرێت کە ئەندامێکی کارای پەکەکەیە و ناکرێت ئەمریکا مامەلەی لەگەڵدا بکات و وەک هاوپەیمان بیناسێنیت.

دوای کۆبونەوەکە، سیناتۆری ئەمریکا لێندزی گراهام بۆ میدیاکانی ئەمریکا وتی: "ئەردۆغان ڤیدیۆیەکی پیشانداین کە چەکدارانی پەکەکە خەڵکیان کوشتوە و یەپەگە و پەکەکە و هەندێک لەسەرکردەکانی یەپەگە پەیوەندیان هەیە بەیەکەوە".

وتیشی: "منیش پێموت من لێرە نیم تا بمگەڕێنیتەوە بۆ رابوردوو، دەزانین تۆ حەزەر لە سنوورەکانی خۆت دەکەیت، ئەوە شتێکی راستە. بەڵام دەتەوێ کوردەکانیش بێنین چەندەها ڤیدیۆت پیشان بدەن کە چۆن هێزەکانی تورکیا سزای کورد دەدەن؟"

هەروەها گراهام ئەوەشی خستوەتەڕوو: "سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان لەوەڵامدا وتی تورکیا قوربانی زۆری داوە و رۆڵی سەرەکی هەبووە لە لەناوبردنی داعشدا، بۆیە بەڕاستی ئەو قسەیە توڕە و بێ ئارامی کردم".

دەشڵێت: "من بە ئەردۆغانم وت ئەوە کوردەکان و هەسەدە بوون کە داعشیان لەناوبرد، تۆ بە یەپەگە دەڵێی تیرۆریست، لەکاتێکدا ئەوان هاوپەیمان و دۆستی ئێمەن بەیەکەوە داعشمان لەناوبرد". 

گراهام ئەوشی خستوەتەڕوو: دەزانیت کە لە چوار ساڵی رابوردودا، تەنیا 8 سەربازی ئەمریکی لە جەنگی داعشدا کوژراون، لە کاتێکدا یەپەگە ۱۱ هەزار شەهیدی داوە. ئەگەر ئەوان نەبوونایە، ئەمریکا سەربازی زیاتری لە دەست دەدا لە شەڕی داعشدا.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure