دیدارى میدیایى له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مانگى داهاتوودا دیداری نێوده‌وڵه‌تى میدیایى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاماده‌كارییان ده‌ستپێكردووه‌.

ئازاد حه‌مه‌دئەمین، نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: وابڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو دیدارى میدیایى نێوده‌وڵه‌تى به‌به‌شدارى چه‌ندین كه‌سایه‌تى و میدیاكارى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

وتیشى: "له‌دیداره‌كه‌دا سه‌ندیكاكانى رۆژنامه‌وانى و سكرتێرى رۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى ده‌كه‌ن و سه‌ندیكاش ئاماده‌كارى بۆ ئه‌و دیداره‌ ده‌كات".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى چواره‌م و له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى كۆنفڕانس و كۆبوونه‌وه‌ بیرۆكه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى كارى رۆژنامه‌وانى خراوه‌ته‌ڕوو.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure