مین بووە هۆی کوژرانی گەنجێک
هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە :: 26978 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لەشاخی بەمۆی سنووری گەرمیان گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ مین پیایدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاکۆ محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە گەرمیان بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019 لەشاخی بەمۆ لەکاتێکدا سێ هاووڵاتی چوونەتە سەر شاخەکە مینێک بەیەکێکیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: "کووژراوەکە ناوی (سەفەر یوسف)ەو تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتووی گوندی شاوازەیە لە گەرمیان".
ئەوەشی خستەڕوو: شاخی بەمۆ لەشەڕی ئێران و عێراق مینێکی زۆری تیادا دانراوە و تاوەکو ئێستا پاکنەکراوەتەوە و ئەمساڵ رووپێویان کردووە بۆ ئەوەی دەست بەکارکردن بکەن.
پ: چ.ع