سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3371‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك و توێژێكى مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگه‌یاند: سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 17ى تشرینى دووه‌مى 2019 مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و توێژی کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەشکرا.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure