جیهان بەکورتی: دایكێك كچه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانە ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 880‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌لنه‌هار – دایكێك كچه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانە ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات
ژنێكی میسری ده‌ستگیر ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانە كچه‌ بچووكه‌ حه‌وت ساڵه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات، ده‌یسوتێنێت و لێی ده‌دات و به‌ خراپی برینداری ده‌كات.

ئه‌لنه‌هار – خامنه‌یی: ئێران نایه‌وێت یه‌هودییه‌كان له‌ناوبه‌رێت
ئایه‌توڵا خامنه‌یی له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ وێبسایته‌ ره‌سمییەكه‌ی خۆی بڵاوكرایه‌وه‌ رایگه‌یاند: "ئێران نایه‌وێت خه‌ڵكی یه‌هودی له‌ناوبه‌رێت به‌ڵام به‌لایانه‌وه‌ باشه‌ كه‌ هه‌موو شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئیسرائیل بده‌ن".

ئه‌لنه‌هار – كاره‌ساتێك له‌ شاری ڤێنیسیای ئیتاڵیا روویداوه‌ و باری له‌ناكاو راگه‌یه‌ندراوه‌
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریای ئادریاتیك به‌ 1.6 مه‌تر شاری ڤێنیسیا له‌ ئیتاڵیا ژێر ئاو كه‌وتووه‌ و له‌ ئێستادا باری له‌ ناكاو راگه‌یەندراوه‌.

ئه‌لنه‌هار – واشنتۆن داوا له‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ده‌كات هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ته‌رابڵوس رابگرێت
ئه‌مریكا داوای له‌ خه‌لیفه‌ حه‌فتەر ئه‌فسه‌رێكی پله‌ به‌رزی وڵاتی لیبیا كرد كه‌ هێرشه‌كانی رابگرێت بۆ سه‌ر شاری ته‌رابڵوسی پایته‌ختی لیبیا.

ئه‌له‌به‌له‌د – زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ باشووری ئیسرائیل بیستراوه‌
 سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگی زه‌نگه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ بیستراوه‌ له‌ شاری بیئر ئه‌لسه‌بع، ئه‌مه‌ش له‌ پاش ده‌ستپێكردنی راگرتنی ئاگربه‌ست له‌ نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی دێت.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure