خامنه‌یی: ده‌مانه‌وێت ئیسرائیل لەناوبچێت نه‌ك جووله‌كه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 238‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه‌ هه‌موو كات وتوومانه‌ و ویستوومانه‌ ئیسرائیل له‌ناوبچێت نه‌ك جووله‌كه‌كان.


عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای ئێران ده‌رباره‌ى دروشمى "ئیسرائیل ده‌بێت لەناوبچێت" ئه‌و دروشمه‌ى به‌رده‌وام له‌ ئێراندا ده‌وترێته‌وه‌ وتی: "ئێمه‌ لایه‌نگری فه‌ڵه‌ستین و سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانین، دروشمی لەناوچوونی ئیسرائیل به‌ مانای لەناوچوونی جووله‌كان نییه‌".

وتیشی: "ئێمه‌ هیچ كارێكمان به‌ جووله‌کەكان نییه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن له‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا كۆمه‌ڵێك جووله‌كه‌ له‌ ئه‌وپه‌ڕی ئارامیدا ده‌ژین، جووله‌كه‌كانی ئیسرائیلیش مافی ژیانێكی ئارام و بێ كێشه‌یان هه‌یه‌".

ئه‌و وتانه‌ى خامنه‌یى (رۆژى هه‌ینى 15ى تشرینى دووه‌م) له‌میانه‌ى كۆنفڕانسی یه‌كێتی وڵاتانی ئیسلامی-دا بوو كه‌ به‌ به‌شداری وڵاتانی ئیسلامی له‌ تاران به‌ڕێوه‌چوو.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure