كۆنفڕانسى كۆمیته‌كانى یه‌كێتى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 181‌ جار بینراوە
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

هەنگاوی یەكەمی كرداریی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمیان بەئەنجامدانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستیپێكرد و وته‌بێژى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌ڵێت: سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.


بڕیار رەشید، وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان (ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 16ی تشرینی دووەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ كۆنفرانسی هەڵبژاردنی كۆمیتەكان لەناوچە جیاوازەكاندا دەستیپێكردووە كە بەهۆی زۆریی كۆمیتەكان سێ رۆژ دەخایەنێت، لەهەر ناوچەیەكیش یەك رۆژە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 3ی پاشنیوەڕۆ.

وتیشى: "لەم هەڵبژاردنانەدا ئەندام كەرت و ئەندام و كارگێر كۆمیتە بەشداردەبن و نوێنەری كۆمیتە بۆ مەڵبەندەكان و لەوێشەوە بۆ كۆنگرەی چوارەم هەڵدەبژێرن".

لەلایەكی دیكەوە رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی كۆنگرەی یەكێتی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ لە سنوری مەڵبەندەكانی كەركوك و شارەزوور و كۆیە و شەنگال و دهۆك و گەرمیان كۆنفرانسەكان دەستیپێكردووە و داوای لە بەشداربووانیش كردووە لە كات و شوێنی دیاریكراو لە كۆمیتەكانیان ئامادەبن بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەكەدا.

بڕیارە له‌ 7ی مانگی كانونى یه‌كه‌مى داهاتوو كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ئەنجام بدرێت.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure