بە ژمارە

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4912‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


30 هه‌زار-
خێزانی بووكێكی ئیندۆنیزی تووشی شۆك ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی بووك و زاواكه‌ نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن له‌لایه‌ن میوانه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام دواتر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.


19- درێژترین گه‌شت به‌ فڕۆكه‌ له‌ شاری له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ سیدنی 19 سه‌عاتی خایاند و سه‌رنشینه‌كان دووجار خۆرهه‌ڵهاتنیان بینی.

82- پیاوێكی بریتانی 82 ساڵ ده‌بێت به‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ به‌ پاسكیله‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن میل ببڕێت.


20- جانیس تۆمسۆن ژه‌نیارێكی ئامێری میوزیكی ئۆپیۆ 20 خوله‌ك پێش ده‌ستپێكردنی سیمفۆنییه‌ك له‌سه‌ر پله‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و سه‌ری ده‌كێشێت به‌ زه‌وییه‌كه‌دا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستده‌دات.


183- 
پیاوێكی یه‌مه‌نی كه‌ ته‌مه‌نی سه‌روو سه‌د ساڵه‌ كۆچی دوايی ده‌كات و له‌ پاش خۆی 183 منداڵ و كوڕه‌زا و كچه‌زا جێده‌هێڵێت و به‌ به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن داده‌نرێت.


و: كێوان
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure