جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبوونەوەی تەواوکاری دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 16/11/2019‌ :: 234‌ جار بینراوە
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبوونەوەی تەواوکاری دەکات و تیایدا تاوتوێی دۆخی نێوخۆیی و هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانیان دەکرێت. 


بەپێی راگەیەندراوی بزووتنەوه‌ی گۆڕان کە وێنەی بۆ دواڕۆژ هاتووە (ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 16ى تشرینى دووه‌مى 2019) جڤاتی نیشتمانی کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجام دەدات و تەوەری سەرەکیش بریتی دەبێت لەگفتوگۆکردنی دۆخی رێکخراوەیی و درێژەدان بە هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی گۆڕان، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی.

رۆژی شەممەی رابردوو کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی ئەنجامدرا و هەڵسەنگاندنیان بۆ کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure