پاڵپشتی سیستانی له‌ خۆپیشاندانه‌كان عێراق ده‌گۆڕێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 432‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

(رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌م) گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كان رایگه‌یاند و وتی: عێراق هیچكات وه‌كوو عێراقی رابوردوو نابێت و بۆ هه‌میشه‌ ده‌گۆڕێت.


به‌شی فارسی (بی بی سی) له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ میانه‌ی وته‌كانیدا كه‌ له‌ رێی نوێنه‌ره‌كه‌ی له‌ نوێژی هه‌ینی له‌ كه‌ربه‌لا راگه‌یاندرا، به‌ به‌رپرسانی عێراقی وت: ئه‌گه‌ر پێتانوایه‌ به‌ تێپه‌ڕینی كات و پشتگوێخستنی داواكارییه‌كان ده‌توانن خۆتان ده‌ربازبكه‌ن، له‌ هه‌ڵه‌دان بۆیه‌ باشتروایه‌ زیادتر له‌مه‌ كات له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و له‌ زووترین كاتدا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

سیستانی جه‌ختیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی دوای خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراقدا رووده‌دات، هیچكات وه‌كوو رابوردوو نابێت و عێراق ده‌بێته‌ عێراقێكی دیكه‌ و سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسه‌ باڵا عێراقییه‌كان ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاوبگرن.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure