توركیا 50 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌رده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 394‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌سه‌ڵاتدارێتى توركیا رایگه‌یاند: نزیكه‌ى 50 هه‌زار په‌نابه‌رى له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌رى سوری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌پاش ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى دژ به‌ په‌نابه‌رانى ناشه‌رعى و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ى لێى تۆماركراون.


هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ ته‌مموزه‌وه‌ تا كۆتایى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوو دژ به‌ په‌نابه‌رانى نایاسایى له‌ گه‌وره‌ شاره‌كانى توركیا ده‌ستیپێكرد.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌كاتێكدایه‌ نزیكه‌ى 3.6 ملیۆن په‌نابه‌رى سورى له‌و وڵاته‌ هه‌ن.

به‌پێى ئه‌و رێگه‌پێدانه‌ش كه‌ پێیاندراوه‌ په‌نابه‌ران پێویسته‌ له‌و پارێزگایه‌ بمێننه‌وه‌ كه‌ تیایدا تۆماركراون، ده‌شتوانن سه‌ردانى پارێزگاكانى تر بكه‌ن به‌پێى رێگه‌پێدانى كورت.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure