نرخى نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هاى گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانى نه‌وت به‌ نزیكه‌یى 2% به‌رزبووه‌وه‌، پاش لێدوانى گه‌وره‌ به‌رپرسێكى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنى بازرگانى له‌نێوان ئه‌مریكا و چین.

نرخى خامى برێنت 1.02 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 1.6% به‌مه‌ش نرخى هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ 63.30 دۆلار، هه‌روه‌ها خامى ئه‌مریكى رۆژئاواى ته‌كساس 95 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 1.7% و به‌مه‌ش نرخى هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ 57.72 دۆلار.

به‌مه‌ش هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى نه‌وت دووه‌م ده‌ستكه‌وتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك چنییه‌وه‌.

پێشتر ویلبور روس، وه‌زیرى بازرگانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر زۆر هه‌یه‌ له‌باره‌ى گه‌یشتنى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ رێككه‌وتنى بازرگانى كۆتایى له‌گه‌ڵ چین.

وتیشى: له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمى ورده‌كارى كۆتایى رێككه‌وتنه‌كه‌ین.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure