زانیارى نوێ له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌غدا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 451‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى شه‌وى رابردوو له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر له‌ به‌غدا روویدا به‌هۆى بۆمبێكه‌وه‌ بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى میدیا عێراقیه‌كان باسیده‌كه‌ن.


شه‌وى رابردوو (15ى تشرینى دووه‌م) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانى حبوبى نزیك له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریرى ناوه‌ڕاستى به‌غدا روویدا.

پێشتر هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئاشكرایانكرد كه‌ به‌هۆى بۆمبێكه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ژێر ئۆتۆمبێلێكدا دانراوه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى 16ى تر.

ئاشكراشیكرد: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure