ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ نزێك گۆڕه‌پانى ته‌حرير چه‌ندين كه‌سى كرده‌وه‌ قوربانى

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
ئه‌مشه‌و 15ى تشرينى دووه‌مى 2019 ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ گۆڕه‌پانى حه‌بوبى نزيك گۆڕه‌پانى ته‌حريرى ناوه‌ڕاستى به‌غدا پايته‌خت، ده‌يان كه‌سى كرده‌ قوربانى.

 
به‌پێى وته‌ى شايه‌تحاڵ و ميديا عێراقييه‌كان، له‌ ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌كه‌ چوار كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ و زياتر له‌ 20 كه‌سيش برينداربوون.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى سپۆتنيك-ى رووسى ته‌نها له‌ ده‌ورووبه‌رى گۆڕه‌پانى ته‌حرير 3 ته‌قينه‌وه‌ روويانداوه‌، ده‌يان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى.
جێيى ئاماژه‌يه‌ هێشتا سه‌رچاوه‌ ئه‌منى و ته‌ندورستييه‌ فه‌رمييه‌كانى عێراق، هيچ ئامار و راگه‌ياندراوێكيان له‌و باره‌وه‌ رانه‌گه‌ياندووه‌.

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure