خۆپیشاندان ئێرانیشی گرتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 174‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ


بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین، بۆ سەروو 200% لەچەند شارێكی ئێران خۆپیشاندان دەستیپێكرد.

لەتارانی پایتەختی ئێرانیش چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەریخستووە، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل هەوڵی داخستنی شەقامەكان دەدەن.

هاوكات سەرەی هاوڵاتیان لەبەردەم وێستگەكانی سووتەمەنی كۆبوونەتەوە بۆ وەرگرتنی بەنزین و ژمارەیەكی زۆری هێزە ئەمنییەكانیش بڵاوەیان پێكراوە.

لەشاری ئەهوازیش هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان دژی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە و تائێستا ئاماری قوربانیان دیار نییە.

لەشاری سیرجانی سەر بە پارێزگای كرمانیش، ژمارەیەكی زۆر گەنج كۆبوونەتەوە و داوا لە خەڵك دەكەن بێنە رێزی خۆپیشاندەرانەوە.

حكومەتی تاران پێشتر بڕیاریدا نرخی یەك لیتر بەنزین بكاتە 3000 تمەن واتە 36 سەنت، كە لەماوەی رابوردوودا نرخی یەك لیتر بەنزین تەنها 1000 تمەن بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure