باس لە تێوەگلانی ترامپ دەكرێت لە "بەرتیل"ەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 475‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەڵێت: "ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا پێی هەستاوە لەدۆسیەی ئۆكرانیادا گەیشتۆتە ئاستێك كە "بەرتیل"یشی تێكەوتووە.

نانسی بیلۆسی لەدوای كۆبوونەوەیەكی كۆنگرێس وتی: "دۆناڵد ترامپ خۆشی لەقسەكانیدا ئەوەی دركاندووە".

ئەو وتانەی بیلۆسی دوای ئەوە دێت دێت گوایا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێشتر و لەرێكەوتی 25ی تەمموزدا ترامپ و ڤلادیمێر زیلینسكس هاوتا ئۆكرانییەكەی چەند تەوەرێكیان باس كردووە.

دیموكراتەكان ترامپ بەوە تۆمەتبار دەكەن كە سەرۆكی ئەمریكا داوای لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە، لێكۆڵینەوە لە جۆ بایدن ركابەری و كوڕەكەی بكات بەتۆمەتی گەندەڵی و لەبەرامبەردا یارمەتی سەربازی بداتە كیێڤ و باسی نەكات.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە هیچ شتێكی نەشیاوی باس لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا باس نەكردووە.

بیلۆسی ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە شاردنەوەی پرسی یارمەتی سەربازی و ناردنی بۆ ئۆكرانیا بێئەوەی ئەمریكییەكان بزانن، خۆی لەخۆیدا بەرتیل وەرگرتنە.

رۆژی هەینی ڕابوردووش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکی پەسەند کرد تاوەکو بەشێوەیەکی فەرمی و ئاشکرا لێکۆڵینەوەکان لەترامپ ئەنجام‌بدرێن، لە بارەی ئەوەی ئایا سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە یان نا.

بڕیارەکە بە دەنگی ٢٣٢ بەڵێ بە ١٩٦ نەخێر پەسەندکرا، بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا کە ڕۆیتەرز سەرچاوەکەیەتی، "ئەگەر بێت و ئەو لێکۆڵینەوانە بگەنە ئەو ئەنجامەی ترامپ کاری نایاسایی کردووە، ئەوا ئەگەری هەیە لە دەنگدانێکی دیکەی ئەنجومەنەکەدا متمانەی لێبسەندرێتەوە".

نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەم بڕیارە کۆمیتەی هەواڵگری سەر بە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت لێکۆڵینەوە و دانیشتنەکانی لەم بارەیەوە بە ئاشکرایی ئەنجام بدات، تاوەکو خەڵکی بە چاوی خۆیان ڕاستیـیەکان ببینن، ئەمەریکییەکان بەمە دەتوانن گوێبیستبن چۆن سەرۆک دەسەڵاتەکانی خۆی ڕاستەوخۆ بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە."

ئەمە لەکاتێکدایە، ٢٥ی مانگی ٧ی ئەمساڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ترامپ و  ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجام درا، ترامپ بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە لە پەیوەندییەکەدا داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ کارەکانی جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کوڕەکەی بکات، کە لە ئۆکرانیا پڕۆژەی بازرگانی گەورەیان هەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure