وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وە دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 24506‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڕیاریداوه‌، جگه‌ له‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستكاری خشته‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر ده‌كات.


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2019  وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستكاری خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی كردووه‌، له‌مه‌و دواش جگه‌ له‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ مانگانه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌یان پێده‌درێت، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت".

وتیشی : "له‌مه‌ودوا مانگانه‌ له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌  ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن و وه‌زاره‌ته‌كانی تر له‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌دا رۆژه‌كانیان گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت و  پێش و پاش ده‌خرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی2019 ئه‌و بڕیاره‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێ كردن و مووچه‌ی هه‌ندێك وه‌زاره‌ت هێندراوه‌ته‌ پێش و هه‌ندێك وه‌زاره‌تی تریش پێشخراوه‌ ئه‌مه‌ بۆ مانگه‌كانی تریش  جێبه‌جێ ده‌كرێت".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure