نوێنەری سیستانی: هیچ كام لە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێنەكراون

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 129‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


نوێنەری ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لەوتاری هەینیدا رایگەیاند "هیچ كام لە داخوازی خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێ نەكراون، دەشڵێت: "پێویستە خۆپیشاندەر موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێت".

لەدرێژەی وتارەكەدا ئەوەشی خستەڕوو، كە عێراق نابێت ببێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی كێشەكان و گەلی عێراق زەرەرمەندی یەكەمە لەئاكامی ململانێ نێودەوڵەتییەكاندا".

شێخ ئەحمەد ئەلسافی نوێنەری سیستانی لەوتاری رۆژی هەینیدا ئەوەشی خستەڕوو، كە هیچ لایەنێكی دەرەكی مافی ئەوەی نییە دەست لەكاروباری دەوڵەت و ناوخۆی عێراق وەر بدات".

وتیشی: "دەبێت هەرچی زووە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و ئیدانەی هەر توندوتیژییەكیش دەكەین بۆ سەر گیانی خۆپیشاندەر دەكرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure