دوای 30 ساڵ فنلەندا باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا كردەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حكومەتی فنلەندا رایگەیاند "دووبارە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەكاتەوە و دوای سی ساڵ باڵیۆزێك دەنێرێتە بەغدا بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات".


لەساڵی 2015دا زیاتر لە 20 هەزار عێراقی وڵاتیان جێهێشتووە و چوونەتە فنلەندا و تائێستاش كێشەی پەنابەران لەمپەری سەرەكی بەردەم پەیوەندییەكانی هلسنكی و بەغدایە.

فیسا هاكینین باڵیۆزی نوێی فنلەندا لە عێراق رایگەیاند "وڵاتەكەی لەساڵی 1991ەوە دوای جەنگی كەنداو هەموو پەیوەندییەكی دبلۆماتی لەگەڵ عێراق بچراندبوو".

بینای باڵیۆزخانەی فنلەندا لە بەغدا لە تەك بینای باڵیۆزخانەی سویدی دەبێت و وەك قۆناغی یەكەم، 4 كارمەندی فنلەندی ئەرك دەبین لەباڵیۆزخانەكە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure