ره‌خنه‌ له‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 282‌ جار بینراوە

تاگ :: هەولێر

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نیت: تاوه‌كو ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ رووی كارگێڕییه‌وه‌ پله‌ی وه‌زیفی دیارینه‌كراوه‌، ده‌شڵێت: "له‌ كاندید كردنی پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیدا كێشه‌یان هه‌یه"‌. 



عه‌لی ره‌شید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم كردووە چارەنووسی ماف و ئیمتیازاتی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و كۆمەڵێك پرسی تر كه‌ تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كە، چاره‌سه‌ر بكرێت. 

وتیشی: "ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لەیاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا له‌ رووی كارگێڕییه‌وه‌ پلەی وه‌زیفییان دیارینەكراوە، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن پله‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئەندامانی ئەنجومەن داوایان كردووه‌ چارەنوسیان دیاربێت و دەیانەوێت بزانن پلەی تایبەت واتا چی؟ ئایا ڕاویژكاره‌ یان بەڕێوبەری گشتی یان بەڕێوبەر".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "لەڕووی كارگێرییەوە بۆ كاندید دیاریكردنیش كێشەیان هەیە، بۆ نموونە لەیاساكە دەڵێت پێنج كاندید هەبێت بۆ پۆستەكان، دواتر 3 كاندید بهێنرێتە ناو ئەنجومەن و ئەنجومەنی پارێزگاش متمانە بەیەك كاندید بدات ئەمەش وایكردووە كێشە دروست بكات له‌و كاته‌ی كه‌ كاندیدێك ده‌رده‌چێت دوو كاندیدەكەی تر نایەنە ناو ئەو ململانێیەی پێشتر دەزانن دەرناچن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لەیاسای ئەنجومەنی پارێزگادا پارێزگار كە متمانەی وەرگرت لە وەزارەتی ناوخۆ، پلەكەی دەبێـتە بریكاری وەزیر كە ئه‌و پله‌یه‌ی وه‌رگرت لە ده‌سه‌ڵاتی ئەنجومەن دەردەچێت و كاروباری بریكاری وەزیر و وەزیر دەبێتە  كاری پەرلەمان كە چاودێری بكات، بۆیە بۆ ئەم خاڵەش داوای هەمواركردنەوەمان كردووە، چونكه‌ ئێمە تەنیا دەسەڵاتی بڕیار دەركرندنمان هەیە دەتوانین پەیڕەو دەربكەین، بەڵام ناتوانین یاسا دەركەین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure