وه‌زیری به‌رگری عێراق: ئەوانەی خۆپیشاندەر دەكوژن، لایەنی سێیەمن

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


نه‌جاح شه‌ممه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق، شه‌وی رابوردوو له‌ لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نساوه‌ تۆمار كرابوو، وتی: "ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له‌دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنرێن، له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و حكومه‌ته‌وه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ عێراق، وه‌زاره‌تیش روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه"‌.

شه‌ممه‌ری له‌ لێدوانه‌كه‌یدا وتی: "هه‌موو ئەو چه‌كانه‌ی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنرێن، له‌ هه‌موو دنیادا دوورییه‌كه‌ی له‌ 75 تا 100 مه‌تر زیاتر نییه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ عێراق به‌كارده‌هێنرێت، له‌ دووری 300 مه‌تره‌وه‌ كه‌سه‌كان ده‌پێكێت".

وتیشی: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌، قورسایی ئه‌و گوللـه‌یه‌ سێ هێنده‌ی ئه‌و گولـلانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت".

له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیره‌كه‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: "مه‌به‌ستی نه‌جاح شه‌ممه‌ری له‌وانه‌ی به‌ لایه‌نی سێیه‌م ناویهێناون، ئه‌وانه‌ن خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ده‌یانكوژن، ئه‌و چه‌تانه‌ن كه‌ چه‌ك و نارنجۆكی دوكه‌ڵی كوشنده‌ دژی خه‌ڵكی عێراق به‌كارده‌هێنن، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رین له‌ به‌كارهێنانی نارنجۆكی دوكه‌ڵی كوشنده‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure