بایکۆت ٪٤۰ی فرۆشی کۆمپانیاکانی تورکیای كەمكردووە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 671‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

سەرپەرشتیاری تیمی گەڕۆكی هەڵمەتی بایكۆتكردنی كاڵای توركی لە شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، خەڵک پێشوازییەكی گەرمیان لە هەڵمەتی بایكۆت کردووە، ئاشکراشیدەکات، لەژێر كاریگەریی بایكۆتدا٤٠٪ فرۆشی كۆمپانیا توركەكان كەمی كردووە.


ڕێباز فاروق، سەرپەرشتیاری تیمی گەڕۆكی هەڵمەتی بایكۆتكردنی كاڵای توركی لە شاری هەولێر بەدواڕۆژی راگەیاند: تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٨ هەزار بروشوری تایبەت بە هۆشیاریی بۆ بایکۆتکردنی كاڵای توركی لەناو بازاڕدا دابەشكراوە و لەناو خەڵكیش پێشوازییەكی گەرم لە بایكۆت دەكرێت.


 وتیشی: "بەهۆی فراوانبوونی هەڵمەتەکانی بایکۆتی کاڵای تورکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تورکییەکان بەگشتی٤٠٪ فرۆشیان كەمی كردووە".


سەرپەرشتیاری تیمی گەڕۆكی هەڵمەتی بایكۆتكردنی كاڵای توركی لە شاری هەولێر، ڕاشیگەیاند "هەڵمەتەكانمان بەردەوام دەبێت و هەمەجۆر دەبێت لە داهاتوودا گردبوونەوە دەكەین بەتایبەتی دژی دراما كە دەستی خستۆتە ژیان و قەوارەی خێزانمان، هەروەها لەگەڵ هونەرمەندان دەست دەكەین بە هەڵمەت و فشار دروستکردن لەسەر وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دراما تورکییەکان ڕابگرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure