لەبارەی دامەزراندنی ژمارەیەک هاوڵاتی هۆشداری دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1782‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەرپرسێکی تورکمان ئاشکرایکرد لەکەرکوک نزیکەی ٢٠٠ هاوڵاتی لەسەر میلاکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دامەزرێندراون تەنها ٢٠ %ی پشكی دامەزراندنە كە بەر ئەو پێكهاتەیە كەوتووە.

عەلی موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی تورکمان ئیلی بەدواڕۆژی راگەیاند "مامەڵەی حکومەتی عێراق و جیاوازیکردن لەنێوان پێکهاتەکان کەرکوک رووبەڕووی قەیرانێکی مەترسیدار دەکاتەوە.

بەرپرسیارێتی دۆخەکەشی خستە ئەستۆی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، فالح فەیاز و لیژنەی ئاسایش و بەرگری کە رێککەوتنی سیاسی هەڵەیان لەسەر حسابی پێکهاتەکانی کەرکوک کردووە و لەدامەزراندنەکاندا رەچاوی ٣٢% ناکەن و خەڵکی شارەکەیان لەپێناو چەند کەسایەتی و هۆزێک پشتگوێ خستووە.

ئاشکراشیکرد کە لەئێستادا ١٧٦ کەس لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و هەواڵگری دامەزرێندراوە و لەو ژمارەیەش تورکمان و کورد تەنها ١٠ % یان بەرکەوتووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure