تەقەی خۆشی 17 هاوڵاتی لەبەغدا بریندار كرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 371‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


شەوی رابوردوو ژمارەیەك هاوڵاتی لەشاری بەغدا بەهۆی تەقەی خۆشییەوە پاش سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بەسەر هاوتا ئێرانییەكەیدا بریندار بوون.

فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەبەغدا رایگەیاند "بەهۆی خۆشی دەربڕینەوە 17 هاوڵاتی شاری بەغدا بەتەقەی خۆشی بریندار بوون".

لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی ئاسیای ٢٠٢٣،  لە شاری وەرزشی عەمانی پایتەختی ئوردن،  هەڵبژاردەی عێراق میوانداری  هەڵبژاردەی ئێرانی کردو لە ئەنجامدا عێراقیەکان توانیان یاریەکە لە خولەکی ٩٢ بە ئەنجامی ٢-١ ببەنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure