به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشییه‌وه‌ 17 كه‌س بریندار بوون

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 585‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌می 2019 ئاشكرایكرد، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپى پێى عێراقه‌وه‌ 17 كه‌س برینداربوون.

فازڵ غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی و یاری ئاگرینه‌وه‌ كه‌ بۆ خۆشحاڵی ده‌ربڕینی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاده‌ی تۆپی پێی عێراق له‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپى پێى ئێران كراوه‌، ته‌نها له‌ به‌غدا پایته‌خت 17 كه‌س برینداربوون".

وتیشى :"با ته‌قه‌ی خۆشی و هه‌ڕه‌مه‌كی و یاری ئاگرین خۆشییه‌كانمان لێنه‌كاته‌ شین و ناخۆشی، دوركه‌ونه‌وه‌ له‌و كاره‌".

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure