بڕیارێكی نوێ بۆ سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌كان ده‌ركرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1084‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت": هێنانى ئۆتۆمبێلی (پاس ۲٠ نه‌فه‌ری به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌) و ئۆتۆمبێلی (بارهه‌ڵگرى سێ ته‌نى به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ) بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كى كانونى دووه‌مى ساڵى نوێوه‌ پێویستی به‌ ڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و هه‌ر لایه‌ن و بازرگانێكیش بڕوانامه‌ی ( COC) نه‌بێت رێگای پێنادرێت ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیڵانه‌ بهێنێت.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگـی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌كان كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتووه‌وه‌ رێكاری نوێ ده‌گرنه‌به‌ر بۆ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى چه‌ند جۆرێكی ئۆتۆمبێل".

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌":گشت سنوره‌كان ده‌بێت ئاگاداری كۆمپانیاكان و بازرگانه‌كان و ده‌رهێنه‌رانی گومرگ و بازرگانی هاورده‌كردنی شه‌حن بكه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌ ژوره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی (پاس ۲٠ نه‌فه‌ری به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌) و ئۆتۆمبێلی (بارهه‌ڵگر سێ ته‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ) بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ بڕوانامه‌ت نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها هاتووه‌": بڕیاره‌كه‌ له‌ ۱ ى كانوونی دووه‌می ۲٠۲٠ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و له‌وكاته‌وه‌ هه‌ر لایه‌ن و بازرگان و كۆمپانیایه‌ك بڕوانامه‌ی ( COC) نه‌بێت ناتوانن كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ن".

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure