هاتووچۆی شارێک سه‌باره‌ت به‌ لێخورینى ئۆتۆمبێل به‌ سه‌رخۆشی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 511‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی  
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردوودا به‌ سه‌دان شۆفێر دراونه‌ته‌ دادگا به‌هۆی خوادنه‌وه‌ و به‌كارهێنانی مادده‌ كحولیه‌كان له‌كاتی شۆفێریكردندا و ده‌شڵێت:" شۆفێران هه‌ندێك جۆری كحولیان به‌كارهێناوه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌ستناكه‌وێت".

فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابوردوو له‌ گه‌ڕان و دانانی خاڵی پشكنین له‌لایه‌ن هۆبه‌ی نه‌هێشتنی لێخوڕین‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، جۆره‌ها مادده‌ی كحولیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌ كه‌ شۆفێران له‌كاتی لێخوریندا به‌كاریانهێناوه‌".

ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه‌ چه‌ند جۆرێكی ماده‌ی كحولی گیراوه‌ كه‌ شۆفێران به‌كاریان ده‌هێنا له‌ ئه‌وروپاش ده‌ستناكه‌وێت و هه‌موو ئه‌و شۆفێرانه‌ی ته‌نانه‌ت كه‌مترین و ئاسایی ترین جۆری ماده‌ی كحولیان به‌كارهێناوه‌ له‌كاتی شۆفێری دراونه‌ته‌ دادگا ".
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure