به‌وێنه‌؛ پۆترێت و پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌كه‌سایه‌تییه‌كانی سلێمانی

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 363‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
له‌ 235 یه‌مین ساڵیادی دروستبوونی شاری سلێمانی، ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامدران له‌وانه‌ پێشانگای تایبه‌ت به‌كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2019 له‌باخی گشتی شاری سلێمانی، رێكخراوی كوردستان بۆ فۆتۆ، پێشانگایه‌كی بۆ نمایشی وێنه‌ی پۆرترێتی كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی كرده‌وه‌.

 ئاسۆ كه‌ریم، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ساڵیادی دروستبوونی شاری سلێمانی به‌لایانه‌وه‌ گرنگ بووه‌ به‌مشێوه‌یه‌ یادی شاره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كاری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ بخه‌نه‌وه‌ بیری نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ".

هه‌روه‌ها پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ی سلێمانی، پێشانگایه‌كی دیكه‌ بۆ نمایشی چه‌ند شوێنێَكی شاره‌كه‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئیداری و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure