دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2019) ته‌رمی رۆژنامهنوسو فۆتۆگرافه‌رى خه‌ڵكى بۆرما له شوێنی كوژرانی له ناوچه‌ى ته‌لته‌مر له رۆژئاواى كوردستان سوتێنرا وه‌ك رێوره‌سمێكى تایبه‌تى ئاینى ئه‌و وڵاته.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كه له‌ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای توركیا له ته‌لته‌مه‌ر گیانی له ده‌ستدابوو.
عه‌بدولكه‌ریم عامۆدی، چالاكوان و چاودێری سیاسی له رۆژئاوای كوردستان به دواڕۆژی راگهیامد:" ئه‌مڕۆ ته‌رمی فۆتۆگرافهرهكهى خه‌ڵكى بۆرما له‌شوێنی كوژرانی له ته‌لته‌مر سوتێنرا".
وتیشی:" به‌پێ بیروباوه‌ری ئاینى ئه‌وان به ئاماده‌بوونی هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی له رێكخراوه‌كه‌یان و له‌سه‌ر داوای خێزانه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی سوتێنرا".
ئاماژه به‌وه‌شكرد:" فۆتۆگرافهرهكه ناوی ( زاو سانگ )هو خه‌ڵكی بۆرما بوو و ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه‌و له 3ی تشرینی دووه‌م، بریندار بووه‌و دواى چه‌ند رۆژێك نه‌خۆشخانه‌ی ته‌لته‌مر گیانی له‌ده‌ستدا و خۆڵه‌مێشی ته‌رمه‌كه‌شی ده‌نێرنه‌وه بۆ بۆرما".

پێداچوونه‌وه :هـ.ق