هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌م كاره‌ بكات ده‌خرێته‌ لیستى ره‌شه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 710‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

به‌ بڕیارى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر کۆمپانیایەک بەرهەمی قەدەغەکراو هاوردەبکات دەخرێتە لیستی رەشەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەندبڕیارێکی لەبەرژەوەندی جوتیاران و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەرکرد و بۆ چاودێریکردنی کارەکانیش لەداهاتوو بڕیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵا دراوە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزیری کشتوکاڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم (ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی تشرینی دووەمی 2019) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوو کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئالیک و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکان بڕیاری دا بەدرووستکردنی ئەنجوومەنێکی باڵای پیشەسازی پەلەوەری.

لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەشکراوە، هێلكەی تایبەت بۆ هەڵهێنەرەكان‌ سنوورداردەکرێت وهەر کۆمپانیایەکیش بەرهەمی قەدەغەکراو هاوردەبکات دەخرێتە لیستی رەشەوە.

 ڕوونیشکراوەتەوە، لەڕێگەی نوسراوێکەوە بۆ وەزارەتی کارەبا داوادەکەین کرێی کارەبا لەسەر كارگەی ئالیكیەكانیش کەمبکرێتەوە .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure