واتایه‌ك بۆ ژیان

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 125‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

یه‌كێك له‌ سیماكانی ژیانی سه‌رده‌م هه‌ستكردن به‌ بێزاری و نه‌بوونی واتایه‌ك بۆ ژیان ئاسان بوون و خێرابوونی كار و ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ كاتێكی زۆریان بۆ رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ به‌تاڵ هێشتووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌زانرێت چۆن سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت بێزاریی و بێ هووده‌یی باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ماندا.


ئێستا كه‌ پێی ده‌گوترێت سه‌رده‌می پاش مۆدێرنیتا، له‌ كۆمه‌ڵگاكانی خۆرئاوادا ژیانی ئاینی بچووكتر بووه‌ته‌وه‌ و متمانه‌بوون به‌ حكومه‌ته‌كان زیادیان كردووه‌، بۆیه‌ سه‌ركه‌وتن لە ژیاندا بووه‌ته‌ ئامانجێكی سه‌خت و دژوار و له‌ ئه‌نجامدا خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌ست به‌ بێزاریی و بێ هیوایی ده‌كه‌ن. دیاره‌ ئه‌مه‌ش رێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ توشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی وه‌ك دڵه‌ ڕاوكێ و خه‌مۆكی. هه‌ر له‌م رووانگه‌یه‌شه‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بیركردنه‌وه‌ له‌ خۆكوشتن زیادیان كردووه‌. كۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن رووكردنه‌ هزری خۆرهه‌ڵات به‌ تایبه‌ت هزری یابانی چاره‌سه‌رێكی زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌ گه‌وره‌یه‌؟ كریكی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ گه‌ڕانه‌ به‌دوای ئامانجێكدا واته‌ گه‌ڕان به‌دوای به‌هایه‌كدا بۆ ژیان یان دۆزینه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكی زۆر به‌رز ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌: 

1- ئاره‌زووت له‌ چییه‌؟
2- ئه‌و بابه‌ته‌ چییه‌ كه‌ زۆر باشی ده‌زانیت؟
3- خه‌ڵكه‌كه‌ چاوه‌ڕێی چیت لێ ده‌كه‌ن؟
4- ده‌توانیت چ كارێك ئه‌نجام بده‌یت له‌ به‌رامبه‌ر پاره‌دا؟

له‌ناو كۆمه‌ڵگای یابانیدا هه‌ستكردن به‌ به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌وه‌ دێت كه‌مرۆڤ قایل بێت به‌و هه‌سته‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگا و له‌ پیشه‌كه‌یدا. ئێستا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ خه‌ریكه‌ له‌ وڵاتانی خۆرئاوادا بره‌و په‌یدا ده‌كات و له‌و سێ ره‌هه‌نده‌دا مرۆڤ ده‌توانێت له‌ روانگه‌ی توانا و پێویستی و ئه‌رك و داخوازییه‌كانه‌وه‌ واتایه‌ك بۆ ژیان بدۆزێته‌وه‌.

گرنگترین مه‌سه‌له‌ له‌م بابه‌ته‌دا راگرتنی هاوسه‌نگی بۆ نموونه‌ نابێت هێنده‌ كاره‌كه‌تت خۆشبوێت كه‌ خێزانه‌كه‌ت و هاوڕێكانت و ئاره‌زووه‌كانت فه‌رامۆش بكه‌یت. ئه‌ركی ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاوبكه‌نه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌یی بۆ قه‌لاچۆكردنی ئه‌و هه‌سته‌ دژواره‌ی كه‌ هاووڵاتیان به‌ تایبه‌ت گه‌نجان هه‌یانه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure