وه‌زیرى به‌رگرى عێراق چه‌ندین نهێنى سه‌باره‌ت به‌ كوژرانى خۆپیشانده‌ران ئاشكرا ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1018‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 نه‌جاح شمه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ لایه‌نى سێهه‌م هه‌یه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كوژێت و ئه‌و چه‌كانه‌شی بۆ ئه‌و كاره‌ به‌كارهێنراون عێراق نه‌یكڕیون.

 نه‌جاح شمه‌رى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2019  له‌ پاریسی پایته‌ختى فڕه‌نسا ئه‌نجامیدا ئاشكرایكرد كه‌ برینداربوون و كوژرانى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌لایه‌ن لایه‌نى سێهه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ناو بهێنێت.

 وتیشى:"ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌ له‌ نزیكى 75 بۆ 100 مه‌تره‌وه‌ ده‌توانێت مرۆڤ بكوژێت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌دوورى 300 مه‌تره‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراون و ئه‌و كه‌سانه‌شی كوژراون و له‌پاش پكشنین ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و فیشه‌كانه‌ى له‌ جه‌سته‌یاندایه‌ له‌و جۆرانه‌ نین كه‌ عێراق هاورده‌ى كردوون.

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure