دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا لەبەرژەوەندی فەڵەستینییەکان بڕیارێکی دەرکرد

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 249‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مجار بڕیارێکی لە بەرژەوەندی فەڵەستینییەکان دەرکرد.


دادگاکە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ به‌رپرسانی ئه‌وروپی كرد: له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر  ئه‌و كاڵا خواردنییانه‌ی له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌رهه‌م هاتوون،  ده‌بێت بە لۆگۆی به‌رهه‌می فه‌ڵه‌ستینەوە بفرۆشرێن.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی گویانیوزی فارسی: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌كێتی  ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه‌ کە نابێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ خواردنییانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی کەرتی غه‌زه‌، شاری قودس و كه‌ناره‌كانی چه‌می ئوردن، به‌رهه‌م دێن، لۆگۆی "به‌رهه‌می ئیسرائیل"یان لێیدرێت  و ده‌بێت له‌ ژێر ناوی زه‌مینه‌ داگیركراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بفرۆشرێن.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure