یه‌كگرتوو بڕیار له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 14/11/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

شه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى بڕیار له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى ئاسایى خۆى ده‌دات و به‌پێى زانیارییه‌كانیش واده‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مانگى داهاتوو و زیاتر له‌ 900 ئه‌ندامیش به‌شدارى ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌كه‌ن.


له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابوردوودا، یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانى خۆى له‌باره‌ى دیاریكردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ ته‌واو كرد و وابڕیاریشه‌ شه‌ممه‌ى داهاتوو 16ی تشرینى دووه‌م، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پرسى واده‌ى ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و زۆرینه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان واده‌كه‌ بكه‌وێته‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌، یاخود سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژیش رۆژى شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پرسى جیاكردنه‌وه‌ى سیاسه‌ت له‌ بانگه‌واز یه‌كلاده‌كاته‌وه كه‌ ئایا له‌ كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى ئه‌و حیزبه‌ بیخاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانى كۆنگره یان نا.

دواڕۆژ زانیویه‌تى هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر زۆرە ركابه‌رێكى هه‌بێت، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د بەهائه‌دین خۆى بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌و حیزبه‌ كاندید ده‌كاته‌وه‌.

یه‌كگرتوو له‌ساڵى 1994ەوە حه‌وت كۆنگره‌ی به‌ستووه‌، ئه‌و حیزبه‌ یه‌كجار ئه‌میندارى ئاڵوگۆڕ كرد و دواتر سه‌ڵاحه‌دین به‌هائەدین گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كورسى یه‌كه‌مى حیزبه‌كه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure