بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە 49 کەس بوونە قوربانی

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

پۆلیس ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌م، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهه‌ڵگر بەیەکیاندا داوە.

باسی لەوەشکردووە: کە ئۆتۆمبێلەکان به‌ قاچاخ له‌ سنووری سه‌راوان-خاش-ی سه‌ر به‌شاری زاهدان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌، ژمارەیه‌كی زۆر ژن و پیاوی بیانیان گواستووەته‌ بۆ ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە: له‌و رووداوه‌دا كه‌ كاتژمێر دوو و نیوی سه‌ر له‌بانی ئه‌مڕۆ روویداوه‌، 28 كه‌سی بیانی كه‌ له‌ وڵاتانی عێراق، ئه‌فغانستان و پاكستانەوە به‌ قاچاخ هاتبوونه‌وه‌ خاكی ئێرانه‌وه‌، گیانیان لەدەستداوە و 21 كه‌سیش برینداربوون.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure