یاسای ئیمتیازاتی كەمئەندامان هەمواردەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 424‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

بەمەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، وۆركشۆپی راوێژكاری لە هەولێر بەڕێوەچوو.

(ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2019) وەزارەتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم وۆركشۆپی راوێژكاری  لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەری كەمئەندامانی كوردستانی ساز كرد و لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوون.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: مەبەست لەم وۆركشۆپە راوێژكارییە ئەوەیە كە چیتر لە كوردستان كار بە یاساكانی عێراقی نەكەین بەڵكو زیاتر كار بەو یاسا و رێنماییانە بێت كە خۆمان دەریان دەكەین و بەهۆی ئەوەش كە ئێستا دەمانەوێت خوولی دەركردنی یاسایی فراوانتر بێت، بۆیە دەبێ لایەنە پەیوەندیدارەكان خۆیان تێبینییەكان بدەن بە ئێمە تا كاری لەسەر بكەین.

وتیشی: "ئەو یاسایانەی كە ئێستا لە كوردستان دەردەچن هەمووی بەیەكەوە لەگەڵ توێژەكان قسەی لەسەر دەكرێت كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانیش بەهەمان شێوە گرفتیان هەیە بۆیە ئەوانیش بەشدارن لە داڕشتنی یاساکەدا".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure