حکومەتی هەرێم دەیان بەرکەوتووی چەکی کیمایی دەنێرێتە دەرەوەی وڵات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت: "ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە بەوەی نزیکەی 50 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی کە پێویستیان بە چارەسەری تەندروستییە رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن".


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانمان وەرگرت کە نزیکەی 50 بەركەوتووی چەكی كیمیایی کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە رەوانەی دەرەوەی هەرێم بکرێن".

وتیشی: "ئەو نەخۆشانەی کە بەنیازین رەوانەی دەرەوەی وڵاتیان بکەین بەرکەوتووی چەکی کیمیایین لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە و پێویستیان بە چارەسەر هەیە، لە کاتی ناردنیان بۆ دەرەوە بە رەسمی نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵیان دەبێت، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە چارەسەر وەربگرن".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure