بۆ كشانەوەی توریكا لە كڕینی موشەكی S 400، ترامپ 100 ملیار دۆلار دەداتە ئەردۆغان

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 861‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازی پێدانی 100 ملیار دۆلار دەداتە هاوتا توركەكەی بۆ كشانەوەی ئەنقەرە لە كڕینی موشەكی S 400ی رووسی.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە دۆناڵد ترامپ هەفتەی رابوردوو پێش گەشتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەمریكا، لە نامەیەكدا چەندین پێشنیازی ئابووری داوەتە هاوتا توركەكەی.

ئەو پێشنیاز و بەڵێنانەی ترامپ بەمەبەستی پەرەدان و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، ئاڕاستەی ئەردۆغان كراوە. 

سەرۆكی ئەمریكا، بە سەرۆكی توركیای راگەیاندووە "ئەمریكا بەڵێنی رێككەوتنامەیەكی بازرگانی 100 ملیار دۆلاریی دەداتە توركیا بە مەرجێك واز لە هاوەردەی موشەكی S 400 بێنێت لە رووسیاوە.

ترامپ دوای گەشتەكەی ئەردۆغان بۆ نیویۆرك وتی: "من و ئەردۆغان هەر لە سەرەتاوە پەیوەندییەكی  باش و دۆستانە و دوولایەنەمان هەبووە و دەبێت". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure