کەرکوک بەوێنەی سیستانی تەنراوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 518‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

نزیکەی هەفتەیەکە شاری کەرکوک پڕ کراوە لە وێنەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لەنەجەف بەشێوەیەک هەڵواسینی لەناو فەرمانگەو سەر ئۆتۆمبێلە حکومییەکان کراوەتە فەرمان
.

بەپێی زانیارییرکانی دواڕۆژ، لەدوای وتارەکەی سیستانی کە هەینی رابوردوو خوێندرایەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک فەرمانیکردووە بەهەڵواسینی وێنەی عەلی سیستانی لەسەرجەم فەرمانگەو ئۆتۆمبێلە حکومییەکان.

لەئێستادا بازگە، فەرمانگە، ئۆتۆمبێلە حکومییەکان و زۆربەی شوێنە گشتییەکان بەوێنەی سیستانی تەنراوە.

دواڕۆژ بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی هۆکاری هەڵواسینی وێنەی سیستانییەوە پەیوەندی بەچەند لایەنێکەوە کرد، بەڵام هیچ کەسێک ئامادەی لێدوان نییە.

پێشتر ئەو مەرجەعە باڵایەی شیعە داوایکردووە وێنەی لەهیچ شوێنێک هەڵنەواسرێت و ناوی بۆ کاری حیزبی و سیاسی بەکارنەهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نوێنەرەکانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی هەڵواسینی وێنەکەی لەکەرکوک نەداوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure