ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆ دوو ساڵی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 293‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر ته‌واوكردن و ئه‌نجامدانی 184 پڕۆژه‌ له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان داوە و چاوەڕێشدەكرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 500 ملیار دینار بۆ ته‌واوی پڕۆژه‌كان ته‌رخان بكرێت.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، به‌ نوسراوی ژمارە (7887) له‌ رێكه‌وتی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، کە ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەرگیرا بۆ خەرجکردنی پاره‌ی نەختینە بۆ ئەو پرۆژانەی ڕێژەی جێبەجێ کردنی داراییان لە (85%) بەرەو سەرەوەیە و ژمارەیان (148) پرۆژەیە.

حكومەتی هەرێم بە لیستێکی تر (76) پڕۆژەی دیاری کردووە کە ڕێژەی جێبەجێکردنیان لە (75%) بەرەو سەرەوەیە.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ره‌تادا پاره‌ ته‌نها بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ دابینده‌كرێت، كه‌ گرنگ و هه‌نووكه‌یین و ئه‌وانی دیكه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای باشبوونی دۆخی دارایی هه‌رێم.

ته‌واوی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌م شێوه‌یه‌یە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure