ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رێكانى روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 14/11/2019‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا


دره‌نگانی شه‌وی رابوردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی له‌ خۆرئاوای كوردستان روویدا و له‌ ئه‌نجامدا 15 چەكداری سه‌ر به‌ سوپای توركیا كوژران.



داركان خالد رۆژنامه‌نووس له‌ حه‌سه‌كه‌ به‌ دواڕۆژی وت: "دره‌نگانی شه‌وی رابوردوو له‌ سه‌نته‌ری گومرگی شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز روویداوه‌ و 15 چه‌كداری گروپی سولتان موراد كه‌ توركیا پشتیوانییان لێده‌كات كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون".


ئاماژەی بەوەشدا، چەكدارانی لایەنگری تورك، له‌ شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی خانووی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌ته‌قێنێننەوە كه‌ گومانیان هه‌یه‌ هی شه‌ڕڤانان بن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure