جيهان بەكورتى: باوكێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ى

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 35699‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاڕ تى ئى – باوكێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ى
پیاوێك به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى  بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ى، سزاى زیندانى 12 ساڵى به‌سه‌ردا درا.
رووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى تیپێره‌رى له‌ ئێرله‌ندا روویداوه‌، باوكه‌كه‌ ناوى ریچارد مۆڵۆنییه‌ و ته‌مه‌نى 41 ساڵه‌، له‌ساڵى 2016دا ئه‌و كچه‌ى هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ و به‌خێوكردنى گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، واته‌ باوكى راسته‌قینه‌ى نییه‌، ئێستا كچه‌كه‌ ته‌مه‌نى بووه‌ به‌ 16 ساڵ.
ریچارد به‌ مه‌ى كچه‌كه‌ى سه‌رخۆشكردووه‌ و دواى ئه‌وه‌ى بێهۆشبووه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته‌سه‌رى، دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه‌، ریچارد سزاى زیندانى 12 ساڵى به‌سه‌ردا دراوه‌.


ئاڕ تى – به‌رپرسێكى باڵاى میسر ئاشكرایكرد: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2019 رێككه‌وتن بۆ راگرتنى جه‌نگ له‌ غه‌ززه‌ له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى فه‌ڵه‌ستینى به‌ سه‌رپه‌رشتى میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".


ئاڕ تى – پێش راگرتنى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2019، له‌ هێرشێكى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ماڵێك له‌ناوچه‌ى دیرل بلح له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌، 8 كه‌س كوژران و 12ى دیكه‌ برینداربوون، به‌وه‌ش ژماره‌ى كوژراوان به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ گه‌یشته‌ 34 كه‌س.


سپوتنیك – ئیڤۆ مۆرالێس سه‌رۆكى پێشووى بۆلیڤیا، ئه‌مریكا به‌ رێكخه‌رى كوده‌تاكردن به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا تۆمه‌تبار ده‌كات.


سپوتینك – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا بۆ واشنتن رایگه‌یاند: "دڵخۆشین به‌ هاوكاریكردنى توركیا له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر".


نه‌یچه‌ر – یه‌كه‌م كوتانى دژى ڤایرۆسى ئیبۆلاى كوشنده‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامدا و رێكخراوه‌ ئه‌وروپییه‌كانیش چاره‌سه‌ره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد.


مه‌نار تى ڤى – ئه‌مریكا پشتیوانى له‌ جانى ئاگنێس سیناتۆرى ئۆپۆزسیۆن ده‌كات و وه‌كو سه‌رۆكى نوێى بۆلیڤیا دانى پێداده‌نێت.


ئه‌لحورڕه‌ – به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، ئه‌و حه‌وت هاوڵاتییه‌ ئه‌ڵمانییه‌ى له‌م هه‌فته‌یه‌دا چوون بۆ توركیا و گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت پشتیوانى داعش بكه‌ن، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یاندا راسته‌وخۆ ده‌ستگیر ناكرێن.


ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس – قه‌شه‌یه‌كى كاسۆلیكى رۆمانى كه‌ له‌لایه‌ن پاپا فرانسیسه‌وه‌ ده‌ستنیشانكرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌ستدرێژیكردنى سێكسى له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینییه‌وه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵك له‌ شارى به‌فڵۆ له‌ ویلایه‌تى نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا، خۆى به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر منداڵ تۆمه‌تبار ده‌رچوو.


موسته‌قبه‌ل - كارمه‌ندانى گه‌شتی ئاسمانی سورپرایزێك بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كه‌ن
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ ئینسته‌گرام چه‌ندین وێنه‌ له‌ یادی 71 ساڵەی ته‌مه‌نی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌نووسێت "یادی 71 ساڵی ته‌مه‌نم، سورپرایزێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌وه‌فا و ئازیزی فڕۆكه‌وانی، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ گه‌شتی كرمان بۆ تاران".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure