بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەند پیشانگەی کتێب لەسلێمانی کرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 122‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەشاری سلێمانی پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بۆ یەکەمجار  کرایەوە و دەزگای دواڕۆژ-یش بە 15 ناونیشان بەشداری پیشانگەكەیە.

مەروان حەمەخورشید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بۆ پیشانگەکان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "کۆمپانیای ئەتڵس ئەسیڵ بەھاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی یەکەمین خولی پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب كردۆتەوە".

ڕاشیگەیاند "پیشانگەکە لە یادی ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی ١١/١٤ بۆ ١١/٢٣ لەبینای پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی كراوە دەبێت، بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەند و بڵاوکراوەی نیشتمانی و بیانی و عەرەبی بەڕێوەدەچێت".

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوانەی بەشدارییانکردووە لە وڵاتانی تونس و جەزائیر و سعودیە و ئیمارات و سۆدان و ئوردن و عێراق و ئێران و تورکیا و کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان پێکدێن.

جەختیکردەوە پیشانگەکە بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوامدەبێت لەکاتژمێر ١٠ بەیانی ھەتا ٧ی شەو کراوە دەبێت.

سیروان خەلیل، سەرپەرشتیاری بەشی كتێب لە دەزگای دواڕۆژ رایگەیاند: بە 15 ناونیشان بەشداری پێشانگاكە دەكەن كە سێ بەشن (بەڵگەنامەیی و هزریی و زانستی) هەمووشیان كاری وەرگێڕان و چاپ و بڵاوكردنەوەیان لەلایەن دواڕۆژ بۆ كراوە، كتێبەكانیش زۆربەیان لە زمانی ئینگلیزی و هەندێكیشیان لە زمانی عەرەبی بۆ زمانی كوردی وەرگێڕدراون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure