كەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار دەبێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 17157‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ


پەرلەمانتارێكی عێراق لەلیژنەی یاسایی رایدەگەیەنێت "لەیاسای یەكگرتووی خانەنشینیدا كەمترین مووچە پێنجسەد هەزار دینار دەبێت".


وەجی عەباس بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی عێراقی قسەی كردووە و دەڵێت: "حكومەتی عێراق 12 هەمواری لەیاساكەدا كردووە و گەڕاندوێتییەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران".


وتیشی: "نزمترین مووچەی خانەنشینی لەهەموارە تازەكەدا 500 هەزار دینار دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینیش روونیكردۆتەوە، گەر كەمترین مووچە بە 500 هەزار دینار ئەژمار بكرێت، دەبێت حكومەتی بەغدا بڕی 286 ملیار دینار بخاتە سەر بودجەی گشتی بۆ ئەو توێژە".


وتیشی: "گەر یاساكە هەموار كرایەوە، لەڕۆژی دەرچوونیەوە لەرۆژنامەی فەرمیی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڕەچاو كردنی ئەو رێكەوتەی فەرمانبەر تیایدا خانەنشین كراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure