گرتە ڤیدیۆی ساتی رفاندنی بەرپرسێک ببینە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1026‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی ساتی رفاندنی بەڕێوبەری گشتی پەیمانگەی باڵا سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێرایان بڵاوکردەوە.

سایتی ئەلعەرەبییە، بەشێکی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی جارێکی دیکە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەرپرسەکە ناوی یاسر عەبدولجەبارە و بەڕێوبەری گشتی پەیمانگەی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و پێش سێ رۆژ لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە.

ماوەی 45 رۆژە خۆپیشاندان و پێکدادان بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتۆتەوە و  تا ئێستا نزیکەی 300 کەس کوژراون و بە وتەی بەشێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانیش چەند کەسێک رفێندراون.

ئا:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure