دوای مانگێک لەبێسەروشوێن بوونیان لەتورکیا، سێ‌ منداڵی عێراقی دۆزرانەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت "سێ منداڵی عێراقییان دوای مانگێك بێسەروشوێنبوون لەخانەی بێسەرپەرشتانی ئیستەنبوڵ دۆزیوەتەوە و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە".


ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بەدواڕۆژی راگەیاند "دوای مانگێك ونبوون و بێسەروشوێن بوونیان، لەڕێگەی كوردە یەشار نوێنەری دەزگایان لە وڵاتی توركیا و بەهاوكاری ئامەد رەسوڵ کونسڵی عێراق لە توركیا، توانرا سێ‌ منداڵی عێراقی بە ناوەكانی (تەبارەك محەمەد، تەمارا محەمەد، شاهین محەمەد)لە خانەی بێسەرپەرشتانی شاری ئیستەنبوڵ بدۆزرێنەوەو رادەستی كەسوكاریان بكرێنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، دوای دیار نەمانی دایكیان، ئێستا باوكی ئەو سێ‌ منداڵە لە وڵاتی بەلجیكا دەژی و ئەو ماوە زۆرە ئەو سێ‌ منداڵە بێ‌ دایك و باوك لەتوركیا و لەخانەی بێسەرپەرشتان بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure