وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوبه‌شى هه‌سه‌ده‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 272‌ جار بینراوە
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا

دواڕۆژ

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ى تائێستا هاوبه‌شى هه‌سه‌ده‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانیكردنى.


مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تائێستا هاوبه‌شى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانیكردنى.

ئیسپه‌ر وتیشى: "كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كۆبانێ هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت".

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى وت: ئه‌نقه‌ره‌ له‌ هاوپه‌یمانى ناتۆ "خزاوه‌" و ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌.

پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى (زه‌ ئیكۆنۆمیست) رایگه‌یاند: دۆخى ئێستاى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) بریتیه‌ له‌ مردنى ناو جێگا.

هۆكاره‌كه‌شى بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌مریكا و هه‌ڵسوكه‌وتى توركیاى ئه‌ندام له‌ ناتۆ گه‌ڕانده‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure